ته‌مووز 18, 2019 15:48 Asia/Tehran
  • ھەنگاوی دوژمنکارانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لەمەڕ پەسەند کردنی گەڵاڵەیەک بۆ دەست گرتن بە سەر داراییەکانی ئێران

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد بۆ دەست گرتن بە سەر ١٠٦٨ ملیلرد دۆلار لە داراییەکانی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا شەوی پێنج شەممە گەڵاڵەیەکی تێپەڕاند کە خوازیاری دەست ڕاگەییشتن بە داراییەکانی ئێرانە بۆ دانی زیانبایی بە بنەماڵەی قوربانیانی بۆمب دانانەکەی ساڵی ١٩٨٣ لە بنکەی مارێنزەکانی ئەمریکی لە بەیرووت.

ئەم گەڵاڵەیە بە ٣٩٧ دەنگی تەباو ٣١ دەنگی ناتەبا لە قەواخی پاشکۆیەکی «یاسای دەستەڵاتی ھەواڵگرییانە»ی ئەمریکا لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کرا.

ئەم گەڵاڵەیە داگری بڕگەگەلێکە بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ١٠٦٨ ملیار دۆلار لە داراییەکانی دەوڵەتی ئێران کە لە بانکێکی لۆکزامبۆرگ دا ڕاگیردراوە.

دادگەیەکی لۆگزامبۆرگ مانگی مارس ھەوڵی دادگەکانی ئەمریکای بۆ ڕاگرتن و دەست گرتن بە سەر داراییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە مەبەستی دانی زیانبایی بە بنەماڵەی قوربانییەکانی تەقینەوەکەی بەیرووت، بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی و ڕەتی کردەوە.

سەرپەیڤ