ته‌مووز 18, 2019 18:08 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وەزیرانی ئورووپا بەمەبەستی لێکدانەوەی کێشەی کۆچەران

کۆبوونەوەی وەزیرانی نێوخۆی یەکێتی ئەورووپا بەمەبەستی لێکدانەوەی گرفتی کۆچبەرانی دەریای ناوەڕاست(مەدیتەرانە) لە"هیلسینکی"،پێتەختی فەنلاند دەستی بەکار کرد

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتد پرێس ، وەزیرانی نێو خۆی یەکێتی ئەورووپا ئەمرۆ پینجشەممە لە دانیستنی هێلسینکی،سیاسەتەکانی کۆچەری ئەورووپا و ئاسایشتی نێو خۆی ئەم یەکێتییە لێکئەدەنەوە.

دەڵین کە یەکی لە ئامانجەکانیی ئەم دانیشتنە، دۆزینەوەی ڕێکارگەلێکی پاوەجێیە بۆ پێشگرتن لە مەرگ وتێاچوونی کۆچەران کە بۆ گەییشتن بە ئەورووپا لە ڕێگا دەریاییەکانی مەدیتەرانە هات وچووی دەکەن."ماریاهۆیسالو" وەزیری نێو خۆی فەنلاند وەکوو میوانداری ئەم دانیشتنە وشداری دا: ڕەوشی کۆچەرانی مەدیتەرانە ئیجگارقەیراناوییە و پیویستی بە ئەنجامدانیی کردەوەی نائاسایی و ڕێکارگەلێکی باش و لەبار هەیە.

ڕێکخراوەی نێو دەولەتی کۆچەری لەمبەینەدا ڕاپۆرتی داوە لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٩ تا بەئێستا ٥١٩ کۆچەر لە دەریای ناوەڕاست گیانی خۆیان لەدەست داوە و ئامارەکان نیشانی داوە زۆرتری مردن وتێاچوونی کۆچەران لەم دەریایە دا ڕووئەدات. لەسالەکانی ئەمدواییە شارومەندانی ژمارێک لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا بەمەبەستی رزگاری لە تووند وتیژی وناپاوەجێی ئابووری،کۆمەڵایەتی و سیاسی بە هۆی خۆوەردانی رۆژئاوا، هەوڵ ئەدەن خۆیان بگەیننە ئەورووپا کە زۆرێک لە وان لەم ڕێگایە دا،گیانی خۆیان لەدەست ئەدەن .

سەرپەیڤ