ته‌مووز 19, 2019 19:07 Asia/Tehran
  • مێرکڵ: ئینستێکس تاڕادەیەک ئامادەی کەوتنە گەڕە

ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان وتی: میکانیزمی داکۆکی لە ئاڵووێرە بازرگانیەکانی ئێران و ئوروپا"ئینستێکس" بەهەوڵ و هەنگاوە ئەنجامگرتووەکان هاتووەتەدی و تاڕادەیەک ئامادەی سود لێوەرگرتنە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "ئانگێلا مێرکڵ' ئەمڕۆ هەینی لەپرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ئێمە پێبەندبووین بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران و ئێران دەتوانێ ئینستێکس بەهۆکاری جیددی بوون لەپاراستنی ئەو ڕێککەوتنە لەقەڵەم بدات.

ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان لە وەڵامدانەوە بەو پرسیارە کەئاخۆ تەنیا ئێران بەرپرسی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەو لایەنەکانی دیکە هیچ بەرپرسایەتییەکیان لەوبارەوە نییە، وتی: ئاساییە کەتەنیا ئێران بەرپرسی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییەو ئەگەر ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە، لایەنە ئوروپاییەکان وچین و ڕووسیا ئەوکارەیان نەکرد.

مێرکل بێ ئاماژە بە بەرپرسایەتی ئوروپاییەکان لە بەرەوڕووبوونەوەی بایکۆتە سەپێندراوەکانی ئەمریکا، داوای لەئێران کرد پێبەندی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بمێنێتەوەو بەبۆچوونی ناوبراو پەیامی نیازپاکیی خۆی بەگوێی جیهانیان بگەیێنێ.

بەتێپەڕینی زیاتر لە یەکساڵ بەسەر کردەی یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وگەراندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان، تاران خوازیاری هەنگاونانی پراکتیکی و کارای لایەنە ئوروپییەکان بوو لەجێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانیان و لەئاراستەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەو ڕێککەوتنەدا.

سەرپەیڤ