ته‌مووز 20, 2019 09:26 Asia/Tehran
  • رەخنەی مادۆرۆ لە هەڵوێستی یەکیەتی ئوروپا

سەرۆکی ڤەنزۆئێلا ، هەوڵێستی یەکیەتی ئوروپا لە بارەی دانوستانی حکومەت و بەهەڵستکارانی ڤەنزۆئێلای رەتکردەوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە ، دوای ئەوەی کە فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکیی یەکیەتی ئوروپا رایگەیاند لە کاتی نوشوستی هێنانی دانوستانی نێوان حکومەت و بەرهەڵستکارانی ڤەنزۆئێلا ، کاراکاس بایکۆت دەکات ، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە گوتی : مۆگرینی دەیهەوێ بە لێدوانەکانی خۆی لە بارەی دانوستانی ئاشتی نێوان حکومەت و بەرهەڵستکارانی ڤەنزۆئێلا گوشار بێنێ بەڵام ئەم لێدوانانە پڕ شورەیی و نامەنتقین .

 نوێنەرانی حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا و بەرهەڵستکارانی ئەم وڵاتە رۆژی پێنجشەممە رایانگەیاند لە دانوستانەکانی خۆیاندا لە دورگەی باربادوس بۆ چارە سەریی قەیرانی ڤەنزۆئێلا پێشکەوتنیان بووە .

سەرپەیڤ