ته‌مووز 25, 2019 13:35 Asia/Tehran
  • بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا

پارتی پارێزکارانی بەریتانیا بەفەرمی بۆریس جانسۆنیان بۆ شوێنگرتنەوەی تێریزا مەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژارد.

هاوکات پارتی پارێزکاران بڕیاریشدا بۆریس جانسۆن بە سەرۆکی نوێ بۆ پارتەکەیان هەڵبژێرن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە مانگی ئایاری رابردو دوای شکست هێنانی لە پڕۆژەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی و سەرۆکایەتی پارتی پارێزکارانیش راگەیاند.

بۆریس جانسۆن لە هەڵبژاردنی رابردوەوە لە ١٣ی تەمموزی ٢٠١٦ەوە پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای وەرگرت و دوای نیگەرانییەکانیشی لە سیاسەتی تێریزا مەی لە تەمموزی ٢٠١٨ دەستی لەکارکێشایەوە.

حەوتە نامەی ئەمریکایی "تایم" لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی کە "ترزامەی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ، بەرلە ڕاگرتنی نەوت بەری ژێر ئاڵای ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە ، داواکاری ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئێڕانی ڕەت کردەوە، چون ئەو نەیویستووە مەترسیی ڕودانی تێکەڵچوونی سەربازی پەرە پێ بدات.

ترزامەی - سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا

هەڵبەت دەسپێکرانی ئاڵوزی لە پێوەندی لەندەن وواشنتۆن دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵوزی ئەم دواییە لە کەنداوی فارس وهاوپێوەند لەگەڵ کاتیکە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کردەوەیەکی بێ وێنە ، بەریتانیای لە بڕیاری خۆی بۆ پەلامار کردن بۆ سەر ناوچەگەلێک لە ناوخۆی ئێڕان دوای خستنە خواری فڕۆکەی بێ فڕٶکەوانی ئەمریکایی ئاگادار نەکرد. کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەمریکایی دەڵین لەندەن بە نیازە خۆی لە سیاسەتی بەناو " زەخت وگوشاری زورێنەیی ئەمریکا لە دژی ئێران جیا بکاتەوە.

ئەوان وتوویانە سەرە ڕای ئەمە ، هێزری دەریایی لەژێر ڕێبەری وڵاتانی ئوروپایی پیویستی پشتیوانی هەواڵگریانە ؛لە لایەن ئەمریکا دەبێت چونکە ئەمریکیەکان کەرەسە وئامێری سەربازی زۆرتریان لە ناوچە داهەیە . هەرلەم حاڵەدا ، میدیا ڕۆژئاواییەکان ڕۆژی سێشەممە بە گیڕانەوە لە سێ سەرچاوەی ئوروپایی ئیدعایان کرد کە فەرانسە ، ئیتالیا ودانیمارک پشتیوانی سەرەتایی خۆی لە گەڵاڵەی بەریتانیا بۆ دامەزرانی هاوپەیمانی دەریایی لە کەنداوی فارس ڕاگەیاندووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئوروپیەکان لە مانگی ژویەن داخواریەکانی وەکوو ئەمریکایان بۆ دامەزرانی وەها هاوپەیمانێک ڕەت کرد بووەوە چونکە لەوە دەترسان کە وەها کردەوەیەک ئاڵوزیەکانی نێوان ئەمریکا وئێڕان خراپتر بکات.هێزی دەریایی بەریتانیە ، چواری ژوییەی ٢٠١٩ نەوت بەریکی ئێرانی لە ناوچەی جەبەل تاریق ڕاگرت بەم بیانویە کە بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا لەدژی سووریای بنپێکردووە.

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی یش ١٩ی ژوییە بە داواکاری ڕێکخراوی بەندەرەکان وکاروباری گەمیوانی پارێزگەی هۆرموزگان لەباشووری ئێران نەوت بەریکی بەریتانیایی بە ناوی " ستنا ئایمپرو" بە هۆی هەڵنەکردنی سیستمی دۆزەرەوەی دۆخ ولابردنی پاشماوەی نەوتی لە گەرووی هورموز ڕاگرت.

 

 

سەرپەیڤ