ته‌مووز 27, 2019 17:10 Asia/Tehran
  • پێداگریی هایکۆماس لەسەر پێویستیی وتووێژ لەگەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە ئەمریکیەکەی پێی داگرت لەسەر پێویستیی وتووێژکردن لەگەڵ ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئاڵمان رۆژی هەینی لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێی داگرت، "ئێستا پێویستیمان بەکاری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێراندا هەیە".

هایکۆ ماس رۆژی هەینیش وتبووی کە ئاڵمان پەیڕەوی ناکا لە سیاسەتی حکومەتی ئەمریکا ناسراو بە "گوشاری زۆرینەیی لەدژ ئێران"دا.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان سەبارەت بە پەیوەست بوون بە هاوپەیمانیی ئوروپایی بەسەرۆکایەتی بەریتانیا لەمەڕ هاتووچۆی کەشتیەکان لە گەرووی هورموزیش وتوویەتی کە ئاڵمان پاش ڕوونکردنەوەی زیاتر لەبارەی ئامانجەکانی ئەو گەڵاڵە، سەبارەت بە هاوبەشبوون تێیدا بڕیاری پێویست دەدا.

بەریتانیا لەبارودۆخێکدا لەهەوڵی پێکهێنانی پاپۆڕی ئوروپایی لە کەنداوی فارسە کە ئەو وڵاتە خۆی کەشتی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو گەڵاڵەو ژمارێکی زۆر لە پاپۆڕ و پاپۆڕی بچوکی هێزی دەریایی بەریتانیا خەریکە چاک دەکرێنەوە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرپرسایەتی سەرەکیی پاراستنی گەرووی هورموز و کەنداوی فارس لە ئەستۆی ئێران و وڵاتانی دراوسێیە، وتی: ئێران ڕێگە نادا وڵاتێک لە کەنداوی فارس وگەرووی هورموز ناهێمنی دروست بکاو هەوڵەکانی ئێران لەو ناوچەدا هاوتەریب دەبێ لەگەڵ پێشێلکاریەکانی لایەنی بەرامبەر.

سەرپەیڤ