ته‌مووز 31, 2019 19:57 Asia/Tehran
  • وەڵامی نەرێنی ئاڵمان بە داواکاریی ئەمریکا بۆ پەیوەست بوون بەهاوپەیمانیی دەریایی

ئاڵمان، داواکاریی ئەمریکا بۆ پەیوەست بوون بە فەرمانبەرێتی دەریایی جێی سەرنجی ئەو وڵاتە لە کەنداوی فارسی ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، حکومەتی ئاڵمان رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەولەویەتی یەکەمی بەرلین لەناوچەی کەنداوی فارس، کەمکرانی کێشەو ناکۆکییەکانەو لەگەڵ هاوبەشە ئوروپاییەکانی لەو بارەوە لەپەیوەندیی نزیکدایە.

حکومەتی ئاڵمان هەروەها داوای لە ئێران کرد نەوتبەری بەریتانی"ستێنا ئیمپێرۆ" کە دوو حەوتە لەمەوبەر لەبەر پێشێلکرانی یاساوڕێسای دەریاگەڕیی ڕاگیراوە، ئازاد بکا.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەرلین رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاندبوو کە واشنگتۆن بەفەرمیی لەئاڵمان، فەڕانسە وبەریتانیا داوای کردووە هەتا پەیوەستی فەرمانبەرێتی جێی سەرنجی ئەمریکا بن بەئامانجی ئەوەی وا ناونراوە دەستەبەریی ئاسایشی گەرووی هورموز و بەرەوڕووبوونەوەی ڕەفتاری هێرشبەرانەی ئێران.

"هایکۆ ماس"ی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیش شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند، بەرلین نایەوێ لەئاراستەی سیاسەتی "گوشاری زۆرینەیی" حکومەتی ئەمریکا لەدژ ئێران هەنگاو هەڵبگرێ.

ئولاف شۆڵتز یاریدەری ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیش، پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دەریایی لە گەرووی هورموزی بە بیرۆکەیەکی خراپ لێکداوەتەوە.

سەرباری هەوڵی چەند حەوتەیی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی دژە ئێرانی لەکەنداوی فارس، وڵاتانی ئوروپایی پێشوازییەکی ئەوتۆیان لێی نەکردووە.

سەرپەیڤ