ئاب 01, 2019 15:40 Asia/Tehran
  • پتر لە ١٢ هەزار منداڵ قووربانی تووندو تیژییە چەکدارانەکانن لە جیهان

ڕێکخراوەی نەتەوەکان باسی لە کوژران و یان برینداربوونیی پتر لە ١٢ هەزار منداڵ کرد لە ئاکامی تووند وتیژییە چەکدارانەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە سەرانسەری جیهان دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس، ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاندووە لە تووندو تیژییە چەکدارانەکانی ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ١٢ هەزار منداڵ کوژراون ویان برینداربوون کە ئەم ڕێژەیە،بێ وێنەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سالانەی ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی منداڵان و تووند وتیژییە چەکدارانەکان بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە کە رۆژی دووشەممە  بڵاو کرایەوە، تووندی تووندو تیژییەکان لە دژی منداڵان لەساڵی  ٢٠١٨ بە تایبەت هەڵکشانی بێ وینەی ژمارەی منداڵانێک کە لە تێکهەڵچوونە چەکدارانەکان دا کوژراون بووەتە هۆی نیگەرانی جیهانی.

بە گوێرەی  ئەمن ڕاپۆرتە، زۆرترین ئاماری  ئەو منداڵانەی  وا لە تووندو تیژییە چەکدارانەکان دا کوژراون،لە وڵاتانی ئەفغانستان،فەلەستین، سوریە و یەمەن دا بووە.

سەرپەیڤ