ئاب 06, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی هەڵبژێردرانیی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا

کۆمیسیۆنی ئەورووپا، هەڵبژێردرانی وەزیری دەرەوەی ئیسپانیای وەکوو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپای پشت ڕاست کردەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەڕی"هەندلزبلات"، ئەنجوومەنی ئەورووپا دوای پەسەند کرانیی سەرۆکایەتی"ئورسولا  فۆن درلاین" بە سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئەورووپا،لەبارەی هەڵبژێردرانی "جۆزێف بورل" وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا بۆ پۆستی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕێککەوتوون.

فەرمانبەریەتی بورل، لەم پۆستە لە کۆتایی ئۆکتۆبر دەستپێکراوە و تا ٣١ـی ئۆکتۆبر٢٠٢٤ درێژەی دەبێت.

بورل، لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧ سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەورووپای لە دەست دابوو و بەردەوام هەڵوێستی ڕەخنە گرانەی لە دژی "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە.

جۆزێف بۆرل،لەمدواییە کاردانەوەی نیشان داوە بەرامبەر ڕووداوی دەستگرتن بە سەر نەوتبەری ئێرانی لە جەبەل ئەلتاریق و گوتوویەتی ئەم کردەوەیە کەلەلایەن لەندەنەوە لە سەر داوای ئەمریکا ئەنجامی گرتووە،ناڕەزایەتی و ڕەخنەی ئیسپانیای بە دواوە بووە.

ئەم سیاسەتوانە ئیسپانیاییە، بەردەوام هەڵوێستگەلێکی لە دژی رژیمی زایۆنیستی بووە.

سەرپەیڤ