ئاب 10, 2019 19:16 Asia/Tehran
  • سیی و نۆهەمین حەوتەی خۆپیشاندانی لاگرانی بزوتنەوەی دژی سیستێمی سەرمایەداری لە فەرەنسا

لایەنگرانی بزوتنەوەی دژی سیستێمی سەرمایەداری "هێلەک زەردەکان" لە فەرەنسا، بۆ سیی ونۆهەمین حەوتەی بەدوای یەک لە پاریس دا خۆپیشاندانیان سازکرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەدری ئیسپۆتێنیک، دەیان خۆپیشاندەری فەرەنسەوی لە هێلەکی زەردیان لەبەر دابوو ئەمڕۆ شەممە بە کۆبوونەوە لە وێستگەی میترۆی"وییە"لە پاریس، لە حاند سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی فەرەنسا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ڕەخنە گرانەی ئەم حەوتەیەی هێلەک زەردەکان لە سەر شەقامەکانی پاریس،ئەم ناڕەزایەتی دەربرینانە چووە نێو سیی و نۆهەمین حەوتەی دا. بزوتنەوەی  هێلەک زەردەکانی فەرەنسا لە ١٧ـی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٨ وبۆدەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند بڕیاری دەوڵەت لەمەر زۆرتربوونەوەی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونی باج و پیتاکی دەوڵەمەنەدەکان دەستپێکراوە بەرە بەرە ڕووی لە زۆرتربوونەوەی داواکانی ئەوان ناوەتەوە. لە دەستپێکرانی ناڕەزایەتییەکانی هیلەک زەردەکان لە فەرەنسا، بە هۆی بەڕێوە چوونی تووند وتیژییەکانی پۆلیس نزیک ٦ هەزار کەس لەناڕازییان قۆڵبەست کراون. ئەم ناڕەزایەتییانە زیاتر لە دووهەزار بریندار  لە نێوان ناڕازییان وهەروەها هەزار برینداری لە نێوان هێزەکانی پۆلیس دا لێکەوتۆتەوە.

سەرپەیڤ