ناڕازیان نووسینگەی نوێنەری پەرلەمانی فەڕانسەیان تێکڕووخاند
ناڕازیانی نیزامی سەرمایەداری لە فەڕانسا ناسراو بە هێلەک زەردەکان لە پەراوێزی سی و نوهەمین شەمەی ناڕازی خۆِان نووسینگەی نوینەرایەتی نوێنەری پەرلەمانی ئەو وڵاتەیان لە مونپلە تێک ڕووخاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەڕانسا دەیان کەس لە ناڕازیان بە نیزامی سەرمایەداری لە فەڕانسا ڕۆژی شەمە نووسینگەی نوێنەری پەرلەمان پاتریک وینتل و نوێنەری پارتی "کۆماری بەرەو پێشەوە " یان تێکڕووخاند و لە سەر شوورەکەشی ڕەنگی زەردیان پژاند. ئەوە دووهەمین جارە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ئەم دواییەدا ناڕازیان پەلاماریان کردوەتە سەر نووسینگەی نوێنەرانی پەرلەمانی فەڕانسا پێشتریش ناڕازاین لە پەراوێزی سی و حەوتەمین شەمەی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکانی خۆیان شووشەکانی نوسینگەی کاری یەکێک لە نوێنەرانیان ئاگر تێ بەردا .ناڕازیان بە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی فەڕانسا دوێنێ شەمە گەیشتە سی و حەوتەمین هەفتەی بە دوای یەکی خۆی .