ئاب 15, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • دواکەوتنی ئازادکرانی نەوت بەری

دوابەدوای داواکاری وەزاڕەتی دادئەستێنی ئەمریکا لە دەوڵەتی خۆجیی جەبەل تاریق ، ئازاد کرانی نەوت بەری " گریس ١" هەڵگری نەوتی ئێران کەوتە دواوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز، سەرچاوە دەوڵەتیەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە وەزاڕەتی دادئەستێنی ئەم وڵاتە بە ناردنی نامەیەک بۆ کاربەدەستانی جەبەل تاریق ، خوازیاری درێژ کردنەوەی ڕاگیرانی نەوت بەری " گریس ١" و دەسبەسەر داگیرانی بوون. ڕۆژنامەی جەبەل تاریق کرونیکل یش ڕاپۆرتی دا سەرەڕای ئەوەکە بڕیار بوو نەوت بەری هەڵگری نەوتی ئێران بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کاتیی خۆجیی لە ڕاگیران ئازاد بکرێت بەڵام دوای داواکاری وەزاڕەتی دادئەستێنی ئەمریکا ، ئەم بڕیارە لانی کەم بۆ چەند کاژێر کەوتووەتە دواوە. ئەم ڕۆژنامەیە وتی: دادگەی باڵای جەبەل تاریق هەرلەو حاڵەدا وێڕای بەبێ تاوان زانینی ناخودا وسێ خزمەت گوزارەکەی نەوت بەرەکەی " گریس ١" حۆکمی ئازاد کرانیانی دەرکردووە. ڕوێترز هەواڵی دا ئەم چوارکەسە ئازاد کراون. هێزی دەریایی بەریتانیا چواری ژوییە لە کردەوەیەکی نایاسایی دا، نەوت بەری " گریس ١"هەڵگری نەوتی ئێران لە گەرووی جەبەل تاریق کە دەوڵەتە خۆجییەکەی لەژێر دەسەڵاتدارەتی لەندەنە، ڕاگرت. لەم کردەوە نایاساییەدا ، سەرە رای ڕاگرتنی گەمیەکە، چوارکەس لە خزمەت گوزارەکان لەوان کاپیتانەکەیشی لە ناوخۆی گەمیەکە دەسگیر کران وڤیزاکانیشیان لیی ساندن. کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەم کردەوەیەی " ڕاوێژکاری دەریایی " ناوبردووە وخوازیاری بەردانی ئەم نەوت بەرە بووە.

سەرپەیڤ