ئاب 16, 2019 15:22 Asia/Tehran
  • ئیدعا وبانگەشەی دوپاتکراوەی ترامپ: ئێران وچین دەیانهەوێ لەگەل من دا ڕێککەون

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناو کۆڕی لاینگرەکانی خۆی جارێکی تر بانگەشەی کرد کە ئێران وچین دەیانهەوێ لەگەڵم ڕێککەون .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس "دۆناڵد ترامپ" بەیانی هەینی لە وتاردانێکدا لە " مەنجیستێر " گەورەترین شاری ئیالەتی " نیو هەمبشایر " ئیدعای کرد کە ئێران وچین لەدووی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەون. ترامپ لەم وتاردانە دا وتی: " من هیچکات نەم وتووە کە پرسی چین پرسێکی هاسان دەبێت بەڵام دژواریش نییە. ئەوام دەیانهەوێ ڕێککەوتن بکەن . ترامپ وتی: پیتان دەڵێم کە ئێرانیش دەێهەوێ ڕێککەوتن بکات چۆن بایکۆتەکان بۆ ئەوان باش نیە ولەم مەسەلە ڕازی نین. ترامپ لە درێژەی ئەم بانگەشەیە وتی: هەڵبەت دەبێ بزانی کارەکان چۆن دەڕواتە پیش. ئیدعا وبانگەشەکانی ترامپ لەمەڕ هۆگری ئێران بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەحاڵێکدایە کە میدیاکان وچاودێرانی سیاسی پیداگری دەکەن هیچ نیشانەیەک لە  نیازوهۆگری ئێران بۆ وتووێژ ودانۆستان لەگەڵ ئەمریکا نییە .هەرلەم حاڵەدا کەناڵی هەواڵی " سی ئین ئین" ڕاپۆرتی داوە کە ترامپ لە یەک حەوتە دا ٧٨ ئیدعا وبانگەشەی هەڵەی هێناوەتە ئاراوە کە بەشێک لەم ئیدعا وبانگەشانە هاوپێوەندن بە ئێرانەوە. 

سەرپەیڤ