ئاب 17, 2019 19:32 Asia/Tehran
  • ١٩ کوژراو لەئاکامی تەقینەوەکانی شەو و رۆژی ڕابردوو لە ئەمریکا

ناوەندی تۆمارکردنەوەی ئاماری تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا، باسی لە کوژران و یان برینداربوونی ٥٠ کەس کردووە لەئاکامی تەقەکردنەکانیی ئەمدواییەی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە.

ناوەندی تۆمارکردنەوەی ئاماری تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ٦٣ ڕووداوی تەقەکردن لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا، لانیکەم ١٩ کەس کوژراون و ٣١ کەس برینداربوونە.

ئەم تەقەکردنە مەرگهێنەرانە لە ویلایەتەکانی میریلەند کارۆلینای باشووری ، میسۆری، ئۆکلاهاما، کالیفۆرنیا و می سی سی پی ڕوویان داوە.

ناوەندی تۆمارکردنەوەی ئاماری تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکاهەر وەها ڕاشیگەیاند: لە ١٣٧ ڕووداوی تەقەکردنی ٢٤ کاژێری پێنجشەممە تا هەینی لە شارە جۆر بەجۆرەکانی ئەمریکا، ٢٨ کەس کوژراون و ٩٣ کەس برینداربوونە.

لەساڵدا هەزاران کەس بە هۆی تەقەکردن بە چەکی گەرم لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرین و یان بریندار دەبن.  تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە وێنەی گرفتە گرنگەکانیی کۆمەڵگای ئەمریکایە کە یاسای ئازادی هەڵگرتنی چەک هۆکاری سەرەکی ئەوە. داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا،لە لاگرانیی سەرەکی کارگەکانی چەک چیکردنە لەم وڵاتە دا.