ئاب 18, 2019 11:20 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە ڕێ و ڕەسمێکی زەماوەند لە پێتەختی ئەفغانستان؛ ٦٥ کەس کوژارو و بریندار بوون

مێدیاکانی ئەفغانستان شەوی ڕابردوو رایانگەیاند کە تەقینەوەیەک لە هۆڵێکی زەماوەند لە ڕۆژاوای کابولی پێتەختی ئەم وڵاتە ڕووی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پارس تودەی؛ پۆلیسی کابول ڕایگەیاند لەو تەقینەوەیەدا لانیکەم ٢٠ کەس کوژارون و ٤٥ کەسیش بریندار بوون.

"نوسرەت ڕەحیمی" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانیش لە تویتەردا رایگەیاند؛ بریندرانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی راگەیاندنی پۆلیسی کابول؛ ئەو پەلامارە تیرۆریستییە نزیکەی کاژێر ٢٢:٣٠ی شەوی ڕابردوو بە کاتی خۆجێی لە کابول ڕووی داوە.

پۆلیس و هێزەکانی فریاگوزاری خێرا خۆیان گەیاندە شوێنی تەقینەوەکە.

شایەتحاڵان رایانگەیاندووە کەسێکی خۆکوژ  ئەو هۆڵی زەماوەندەی تەقاندۆتەوە.ج بەڵام هێشتا هیچ کەس و یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان لەوان کابولی پێتەخت لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا پەرەی پەلامار و تەقینەوە تیرۆریستییەکانیان بە خۆوە بینیوە.

پەرەی ئاڵۆزی و ناهێوری لە ئەفغانستان بۆتە هۆی ناڕەزایەتی  خەڵکی ئەم وڵاتە.

گرووپی تیرۆریستیی داعش و هەروەها گرووپی تالیبان تا ئێستا بەرپرسایەتیی زۆربەی پە لامار و تەقینەوە  تیرۆریستییەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستانیان گرتۆتە ئەستۆ.