ئاب 19, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • یونان ئیدعا وبانگەشەی بنپێکردن وبەزاندنی هەرێمی ئاسمانی خۆی لە لایەن تورکیا ی کرد

وەزاڕەتی بەرەڤانی یونان لە بەزاندنی بەردەوام وپەیتا پەیتای هەرێمی ئاسمانی خۆی هەواڵی دا لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرو سێخۆڕیەکانی سوپای تورکیا وە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، دوای ئەوەکە بە قسەی ئاتین ، فڕۆکە کانی تورکیا لە ڕۆژەکانی ڕابردوو هەرێمی ئاسمانی یونانیان زۆر جار بەزاندووە، کاربەدەستانی سەربازی ئەم وڵاتە حاڵەتی ئامادە باشیان ڕاگەیاندووە. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی بەرگری یونان، فڕۆکەیەکی سێخۆڕی هێزی ئاسمانی تورکیا، هەینی ڕابردوو چووە ناو هەرێمی ئاسمانی یونان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیژە وناوچەی زانیاری  فڕۆینی ئاتینی بەزاند. ئەم ڕاپۆرتە باس لەوەدەکات فڕٶکە شەڕکەرەکانی یونان، ئەم فڕۆکەیەیان ڕەهگیری کرد. کاربەدەستانی سەربازی یونان هەروەها دەڵێن ، دوو فڕۆکە ی شەڕکەری سوپای تورکیا پێنجشەممەی ڕابردوو ، پازدەی ئۆت ، سێ جار ناوچەی زانیاریەکانی فڕینی ئاتین و٣٣ جار هەرێمی ئاسمانی لە باکووری ڕۆژهەڵات، ناوەند وباشووری ڕۆژهەڵاتی ئیژەیان بەزاندووە. یونان وتورکیا لەسەر سەروەریی ودەسەڵاتدارەتی بڕێک لە دوورگە بەردینەکان وبانی کێشوەری نێوان سنوورە ئاویەکان لە  دەریای مدیتەرانە وئیژە ناکۆکیان هەیە وهەروەها بانگەشە دەکەن کە لایەنی بەرامبەر ، لە رەوتی وتووێژەکانی چارەسەرکردنی پرسی قیبرس ، کارشکێنی دەکات.  ئاتین وئانقەرە هەروەها بەجاران یەکتریان بە بەزاندن وبنپێکردنی هەرێمی ئاسمانی وڵاتی بەرانبەر تاوانبار کردووە.