ئاب 19, 2019 18:57 Asia/Tehran
  • ٢٠ کوژراو لە توندوتیژی چەکدارانە لە ئەمریکا

ناوەندی تۆماری کردنی توندوتیژی چەکدارانە لە ئەمریکا ،هەواڵی دا لە کوژران وبریندار بوونی هەشتا کەس لە تەقەکردنەکانی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە م وڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ناوەندی تۆمار کردنی توندو تیژیە چەکداریەکان لە ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند ، لە ٦٩ حاڵەت تەقە لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ، لانی کەم ٢٠کەس کوژران و٦٠ کەسیش بریندار بوونە. بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئەم تەقەکردنانە لە ئیالەتەکانی تیگزاس ، نوادا ، ئایلینۆی ، ئاریزونا ، ئوهایو، میسوری ، مریلەند، فلۆریدا، کنتیکت  وکانزاس ڕوویان داوە. ناوەندی تۆمار کردنی توندوتیژیە چەکدارانەکان لە ئەمریکا هەروەها لە دڕێژەی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژانەی خۆی ڕایگەیاند : لە ١٠١ حاڵەت تەقە لە ٢٤کاژێری شەممە هەتا یەکشەممە لە شارەکان وئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ، ٣٧کەس کوژران و٧٨ کەسیش برینداربوونە. ساڵانە هەزارن کەس بەهۆی تەقە بە چەک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرین یا بریندار دەکرێن. سەرەڕای داواکاری گروپەکانی پشتیوانی مافی شارومەندی لە ئەمریکا ، بە هۆی دەسەڵاتی لابی چەک، هەتا ئێستاکە هیچ کام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا لە مەڕ بەرتەسک کردنەوەی فرۆتنی چەک لەم وڵاتە هیچ کردەوەیەکیان ئەنجام نەداوە.