ئاب 20, 2019 12:12 Asia/Tehran
  • ئەمریکا: یونان نابێ یارمەتیی نەوتهەڵگری ئێرانی بدات

ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی کردەوە دوژمنکارانەکانی دژ بە ئێران وشداری دا بە دەوڵەتی یونان سەبارەت بە هەرچەشنە یارمەتیدانی گەمیی نەوتهەڵگریی ئێرانیی "ئادریان دەریا ١".

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: هەرچەشنە یارمەتیدانی گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی داکۆکی لە ڕێکخراوە  تیرۆریستییە بیانییەکان دێتە ئەژمار.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایش ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ فاکس نیوز بە تووڕەیی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکەوتنی مافەوانیی ئێران و ئازاد کرانی گەمیی نەوتهەڵگری "ئادریان دەریا١" رایگەیاند: ئازاد کرانی ئەو گەمیی نەوتهەڵگرە جێی داخ و مەخابنە.

گەمیی نەوتهەڵگریی ئێرانیی "ئادریان دەریا١" (گریس١) سەر لە بەیانی یەکشەممە پاش ٤٥ ڕۆژ ڕاگیردران لە ئاوەکانی جەبەلوتاریق، ئازاد کرا و بەرەو ئامانجی خۆی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان وەڕێ کەوت.

گەمیی نەوتهەڵگریی ئێرانیی "گریس ١" کە ئێستا بە هەڵکرانی ئاڵای ئێران لە سەر سەریەوە ناوی  "ئادریان دەریا١" لێنراوە، پێنجشەممە ٤ی ژولای بە بیانووی بێ بنەمای "بنپێ کردنی بایکۆتەکانی  یەکێتیی ئەورووپا دژ بە سووریا" لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە لە گەرووی جەبەلوتاریق دەستی بە سەردا گیرا.

دادگەی باڵای جەبەلوتاریق پێنجشەممەی ڕابردوو بە بێ ئاوڕدانەوە لە زەخت و گوشارەکان و داخوازی فەرمیی ئەمریکا لە مەڕ نوێ کرانەوەی ماوەی راگیرانی ئەو گەمیی نەوتهەڵگرە ئێرانییە، بڕیاری ئازاد کرانی دەرکرد.