ئاب 20, 2019 18:00 Asia/Tehran
  • ئیدیعای ترامپ: پێشنیاری کڕینی گرین لەند، گاڵتە بوو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش بەرەوڕووبوون لەگەڵ کاردانەوە توندەکانی دانیمارک ئیدیعای کرد کە پێشنیارەکەی بۆ کڕینی دوورگەی گرین لەند لەسەروەریی ئەو وڵاتەدا، شۆخی بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، دۆناڵد ترامپ رۆژی دووشەممە لە پەیامێکی توئیتەریداو بەدانانی وێنەیەکی فۆتۆشاپی بەڵێنی دا کە لە دوورگەی گرین لەند، تاوەر دروست ناکا.

لەو وێنە مۆنتاژکراوەدا، بورجی ترامپ لەنێوەڕاستی گوندێک لە گرین لەند بەرچاو دەکەوێ.

رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنال هەینیی ڕابردوو لە سەروبەندی سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانیمارک باسی هۆگرییەکەی بە کڕینی دوورگەی گرین لەندی کرد لە کەوشەنی سەروەریی ئەو وڵاتەداو بەگێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی نووسی: ترامپ لە وتووێژ لەگەڵ یاریدەرانی باسی ئەوەی کردووە کە چلۆن دەکرێ دوورگەی گرین لەند بکڕدرێ و زۆر بەوردیی گوێی داوەتە قسەکان و هۆ و هەگەرەکانی ناڕازیان و ڕازیان بەو کارە.

حکومەتی دانیمارک لەکاردانەوە بەو هەواڵە ڕایگەیاند، دەرگاکانی گرین لەند کراوەیە بۆ مامەڵە نەک بۆ فرۆش.

دوورگەی خودموختاری گرین لەند لە سەروەریی دانیمارکدا و دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتییەکان.

سەرپەیڤ