ئاب 20, 2019 18:03 Asia/Tehran
  • نامەی جانسۆن بە هەنجومەنی ئوروپا: بەگۆڕانی ڕێککەوتنی کارگێڕیی، پێش بە برگزیتی بێ ڕێککەوتن بگرن

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیە جارێکی دیکە خوازیاری گۆڕان لە ڕێککەوتنی کارگێڕیی برگزیتدا بوو بەمەبەستی پێش گرتن بە چوونەدەری بێ ڕێککەوتنی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئوروپا.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی ئاڵمانیی "تاگس شپیگل" بوریس جانسۆن لەنامەیەک بۆ دۆناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا جارێکی دیکە خوازیاری گۆڕان لە ڕێککەوتنی برگزیتدا بوو و ڕێکارێکی کاتی پێشنیارکرد بۆ چارەسەریی پرسی سنوری کۆماری ئیرلەند و ئیرلەندی باکور.

جانسۆن لەو نامەدا کە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، وتی: ئامانجەکە دەبێ نەهێشتنی گەڵاڵی پشتیوان(Backstop) لە ڕێککەوتنی برگزیت بێ.

جانسۆن پێی داگرت: بەریتانیاو یەکێتی ئوروپا پێشتر ڕێککەوتوون لەسەر بابەتگەلی شیمانەیی جێگۆڕکێ پێکراو لەگەڵ گەڵاڵەی پشتیواندا.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشنیاری کرد، گەڵاڵەی پشتیوان لەبارەی سنوری کۆماری ئیرلەندو ئیرلەندی باکور لەگەڵ بەڵێنیی دیکەدا جێگۆڕکێی پێ بکرێ. کۆماری ئیرلەند، ئەندامی یەکێتی ئوروپایە کە بڕیارە ئەندامی ئەو یەکێتییە بمێنێتەوە بەڵام ئیرلەندی باکور بەشێکە لەخاکی بەریتانیا. گەڵاڵەی پشتیوان پێش دەگرێ بە گەڕانەوەی سنوری سەخت یان سنوری فیزیکیی نێوان دوو ئیرلەند و بەگوێرەی، بەریتانیا ئەرکمەند دەکرێ ماوەیەکی کورت لەچوارچێوەی یاساوڕێسا گومرکییەکانی یەکێتی ئوروپادا بجوڵێتەوە.

یەکێتی ئوروپا هەردەم جەختی لەوە کردووە کە هیچ گۆڕانێک لە ڕێککەوتنی برگزیت لەگەڵ بەریتانیا قەبووڵ ناکا. جانسۆن سەرباری وشدارییدا لەمەڕ شوێنهاتە نەرێنییەکانی برگزیت بێ ڕێککەوتن ڕایگەیاندووە، بەریتانیا ٣١ی ئۆکتۆبر تەنانەت بێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئوروپا دەچێتەدەر.