ئاب 21, 2019 18:32 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ئاژانسی ئەتۆمی لەمەڕ چالاکیەکانی ئەتۆمی کۆریای باکوور

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : کۆریای باکوور چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠١٨ی ڕانەگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور لە درێژایی ساڵی ٢٠١٨ درێژەی داوە بە چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆی. لە راپۆرتی ئەم رێکخراوەیە دا هاتوو: درێژەی پەرەی زرۆتری بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکوور لە ساڵی ٢٠١٨ بنپێکەری ئاشکرای بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوان بڕیار نامەی ٢٣٧٥ە. بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانس لە بارەی ساڵی ٢٠١٨ ، ڕئاکتۆرەکانی هێزگەی ئەتۆمی " یونگ بیون " هەتا نێوەکانی ئۆتی ساڵی ڕابردوو خەرێکی چالاکی بوونە. یونگ بیون سەرەکی ترین هێزگەی ئەتۆمی کۆریای باکوورە کە لە ڕێککەوتنی سەنگاپور لە نێوان " دۆناڵد ترامپ "سەرۆک کۆماری ئەمریکا و" کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکوور بڕیار بوو چالاکیەکانی ڕابگیردرێت. کۆریای باکوور ساڵی ڕابردو لە پێناوی ڕێککەوتن گەلێک لەگەڵ ترامپ دەستی دایە ڕۆخان وڕاگرتنی بەشێک لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆی. هەرلەم حاڵەدا ، پیونگ یانگ تونیلەکنی تاقیکاری ئەتۆمی خۆی لە ماڵپەڕی "پیونگی ڕی" لە حوزوری هەواڵنێران ومیدیاکان ڕۆخاند. کۆریای باکوور لە ساڵی ٢٠٠٦ هەتا ئێستاکە شەش جار تاقیکاری بومبە هیدروژنی وپلۆ تۆنیۆمیەکانی ئەنجام داوە کە هەموویان لە ماڵپەڕی پیونگی ڕی ئەنجام بووە. بەم حاڵە، سەرەڕای وادەو بەڵینەکانی ئەمریکا لە بواری لابردنی بایکۆتەکان وهەروەها چالاکیەکانی تری سەربازی ئەمریکا لە نیمچە دوورگەی کوورە، لەوان تاقیکاری هاوبەش لەگەڵ سوپای کۆریای باشوور، کۆریای باکوورلەئەنجام دانی  کردەوەی زۆرترلەم بوارەدا خۆی بواردووە.

سەرپەیڤ