ئاب 23, 2019 19:33 Asia/Tehran
  • فەرمانی پوتین بۆ ئامادەیی دەزگە ڕووسیەکان بەمەبەستی کارڤەدان بەرامبەر بەتاقیکاریی مووشەکیی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا، فەرمانی بە سوپا دا، بۆ ئەنجامدانی کردەی بەرامبەر لەهەمبەر تاقیکاریی مووشەکیی ئەمریکا ئامادە بن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی هەینی بە وەزارەتی بەرگریی و گشت دەزگە حکومەتییەکانی ئەو وڵاتە فەرمانی دا، هەڕەشەی سەرچاوەگرتوو لە تاقیکردنەوەی مووشەکیی نوێی ئەمریکا، شرۆڤە و شی بکەنەوەو بۆ کاردانەوەی بەرامبەر ئامادە بن.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا مووشەکێکی کروزی تاقی کردەوە کە دەتوانێ پاش فڕین بەدرێژایی زیاتر لە٥٠٠کیلۆمتر، ئامانج بپێکێ.

ئەوە یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمریکا پاش چوونەدەری لە پەیمانی سیستەمی مووشەکیی نێوانبڕ(ئای ئێن ئێف) لەگەڵ ڕووسیایە.

ڤلادیمیر پوتین پێشتر لەکاردانەوە بەتاقیکردنەوەی مووشەکیی نوێی ئەمریکا وتی: مۆسکۆ هەوڵی هاوچەشن دەدا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی تۆکمەی خۆی.

سەرپەیڤ