ئاب 24, 2019 10:17 Asia/Tehran
  • دانیشتنی

دانیشتنی گرووپی حەوت، لەمڕۆ شەممە٢٤ هەتا ٢٦ی ئاگۆست لەشاری "بیاریتز" لەباشوری رۆژاوای فەڕانسە بەڕێوە دەچێ.

ماڵپەڕی بلومبرگ ڕاپۆری دا؛ دانیشتنی گرووپی حەوت، لەمڕۆ شەممە ٢٤هاتا ٢٦ی ئاگۆست لەشاری "بیاریتز" لەباشوری رۆژاوای فەڕانسە بەئامادەبوونی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیهان بێ ئامادەبوونی ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.

ئەو میدیا ئەمریکییە، لە شیکاریکدا ، تەریک مانەوەی کردەو سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ئێران لە دانیشتنی گرووپی حەوتی لێکدایەوە.

کردە دژە ئێرانییەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆامری ئەمریکا بێ ئاکام بووەو ناوبراو لە دانیشتنی گرووپی حەوتیش تەریک دەمێنێتەوە.

بلومبرگ هەروەها نووسی: ناڕەزایەتی وڵاتانی ئوروپایی لە سیاسەتی توندڕەوانەی ترامپ دژ بەئێران و ڕەفتارەکانی لەگەڵ هاوپەیمانە ئوروپاییەکان بووە بەهۆ هەتا وڵاتانی ئوروپایی متمانەیان بە ئەمریکا نەبێ.

ترامپ لەکاتێکدا لەدانیشتنی گرووپی حەوت لە فەڕانسە ئامادە دەبێ کە تێوەگلاوی شەڕی تیجاری لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی و پرسی بودجەی بەرەڤانی لەگەڵ هاوپەیمانانی واشنگتۆن لەڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور"ناتۆ"یە.

سەرپەیڤ