ئاب 24, 2019 18:09 Asia/Tehran
  • گرینگیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئوروپا

سیاسەتوانێکی ئەمریک، پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئوروپییەکانی بەگرینگ لێکدایەوە سەرباری تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا.

"تامس کانتریمەن" یاریدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، رۆژی شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا لەبارەی سەفەری ئەم دواییەی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتانی ئوروپایی وتی: ئوروپییەکان واز لەدیپلۆماسی ناهێنن. ئەو بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە لێکدانەوەی خۆی لە کردەوەی ئوروپا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و قەرەبووی خەسار و زیانەکانی سەرچاوەگرتوو لە گەمارۆکانی سەرئێران، وتی: هەوڵی ئوروپییەکان دەبێ بەهێزتر بکرێ و ئەو کارەش پێویستی بەنەیارەتی جیدی و زیاتری ئەوان هەیە لەگەڵ حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی فەڕانسەدا وێڕای پێشوازی لە پێشنیارەکانی "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە، پێی داگرت: پێشنیارەکانی سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ کەم کردنی کێشەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەئاراستەیەکی گونجاودا تێدەپەڕێ، بەڵام پێویست هەوڵی زیاتر بدرێ.

زەریف هەروەها وتی: سەرۆک کۆماری فەڕانسە حەوتەی ڕابردوو چەند پێشنیارێکی بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کەپێشاندەری ئەوەیە ئەوان ڕەوتێکی شیاویان گرتووەتەبەر.

ڕاوێژکاریی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژێک پێش ئەوە بەڕێوەچوو کە بڕیارە مەکرۆن لەسێ رۆژدا میوانداری سەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی حەوت بۆ وێنە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێ.

سەرپەیڤ