ئاب 24, 2019 18:56 Asia/Tehran
  • چل ویەکەمین شەممەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەڕانسە

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی ئامادەبوونی ناڕازییانی فەڕەنسی لەسەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە ژماری شەممەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەڕانسە گەیشتە چل ویەک شەممە.

لەحاڵێکدا کە حکومەتی فەڕانسە ڕێوشوێنی ئاسایشی لەبەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی "جی حەوت" لەشاری "بیاریتز"ی ئەو وڵاتە توندترکردووە ، ناڕازییانی بزووتنەوەی هێلەگ زەردەکان بێ گوێدان بەو ڕێوشوێنانە، چل ویەکەمین شەممەی ناڕەزایەتیان دەس پێ کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ناڕەزایەتیی هێلەگ زەردەکان لە نۆڤمبەری٢٠١٨وە کە حکومەتی فەڕانسە باسی بڕیارەکەی کرد لەمەڕ زیادکردنی باجی سەر سوتەمەنی، دەس پێ کرا بەڵام پاشەکشەی حکومەتی مەکرۆن لەو بڕیارەش پێشی نەگرت بە چالاکیی بزووتنەوەی هێلەگ زەردەکان و ئەو ناڕەزایەتییانە بەردەوام کران.

چل ویەکەمین شەممەی ناڕەزایەتیی فەڕانسە لەکاتێکدا دەس پێ بووە کە ئەو وڵاتە لەمڕۆوە میوانداری دانیشتنی سەرانی جی حەوتەو دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش گەیشتووەتە ئەو وڵاتە.