ئاب 25, 2019 08:58 Asia/Tehran
  • بەردەروام بوونی ناڕەزایەتیی جەماوەری لە کەشمیری ژێر دەسەڵاتی هیندستان

خەڵکی کەشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان دیسان بە بێ ئاوڕدانەوە لە یاسا و ڕێساکانی قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچەیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ لەو خۆپیشاندانانەدا کە ڕۆژی هەینی لە ناوچەی "سەرینگەر"ی کەشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان بەڕێوە چوو، نارازییانی کەشمیری کردەوە دوژمنکارانەکانی دەوڵەتی هیندستان دژ بە کەشمیریان ئیدانە کرد.

دەوڵەتی هیندستان دووشەممە ٥ی ئاگوست، دەسەڵاتە تایبەتەکانی ناوچەی کەشمیری ژێر کۆنترۆڵی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.

دەوڵەتی دێهلی نۆ پاش ئەو بڕیارە بۆ پێشگری بە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی کەشمیر، هەموو خوێندنگە  و زانکۆکانی داخست و هێڵەکانی تەلەفوون و ئینتێرنێتی ئەم ناوچەیەشی پچڕاندووە.

هێزە سەربازییەکانی هیندستان لە ناوچەی کەشمیر یاسای قەدەغەی هاتووچۆیان ڕا گەیاندووە بەڵام خەڵکی ئەم ناوچەیە ئیستایش هەر لە سەر شەقامەکاندان.

بە هەڵوەشانەوەی دەسەڵاتە تایبەتەکانی کەشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان لە لایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە کە بە دەستی پارتی دەسەڵاتدار واتە "بەهاراتیا جاناتا" (بی جی پی)ـوەیە، باروودۆخ بۆ کەشمیرییەکانی نێو هیندستان دژوارتر بووە و هەلیش ڕەخساوە بۆ هیندووەکان بۆ ئەوەی بە هاسانی بتوانن کۆچ بکەن بۆ کەشمیر و لەوێدا خەریکی کڕین و فرۆشتنی زەوی و زاری کەشمیرییەکان بن.

کەشمیرییەکانی هیندستان ئەو کردەوە و  هەنگاوەکانی دیکەی ئەمدواییەی دێهلی نوێ لەو ناوچەیە بە لەونێک بە ڕاگەیاندنی شەڕی دژ بە خۆیان وەسف دەکەن.