ئاب 25, 2019 17:28 Asia/Tehran
  • مەکڕۆن  ئەرکیی ناردنی  پەیامی گرووپی ٧ بە ئێرانی پێ سپێردرا

گرووپی حەوت، سەرۆک کۆماری فەرنسەی ئەرکەمەند کرد بۆ ناردنی پەیام بە ئێران و وتووێژ لەگەڵ تاران دا.

 هەواڵدەری فەرەنسا بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی فەرمی لە سەرۆک کۆمارەتی فەرەنسا نووسی؛ ڕێبەرانی گرووپی ٧ دوای باس و وتووێژ لەبارەی ئەم پرسە  لە دانیشتنێک  لە ئێواڕەێ شەممە لە باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا ڕێککەوتن کە ئیمانۆئێل مەکڕۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، دانووستانەکانی خۆی لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات و پەیامێک ڕابگوێزێت بۆ ئێران.

ئەم سەرچاوەیە هەر وەها بانگەشەی کرد کە ئەولەویەت هەروا پێشگرتنە لە دەستڕاگەییشتنی ئێران بە چەک و چۆڵی ناڤۆکی و نەهێشتنەوەی ئالۆزییەکان لە کەنداوی فارس دا. چل وپێنجەمین کۆبوونەوەی ڕێبەرانی  حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهان(گرووپی ٧) بریتی لە ئەمریکا،  بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتالیا،کەنەدا، فەرەنسا و ژاپۆن لە رۆژی شەممە ٢٤ـی ئاگۆست لە "بیاریتز" لە فەرەنسا دەستی بەکار کرد.

"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە پاریس لەگەڵ کاربەدەستانی فەرەنسا دیدار و بەڕاشکاوی گوتی، یەکێتی ئەورووپا دەبێ پێبەندی ئەرکەکانی بێت لە بەرجام و هەروەها بەڵینی گەلێک کە دوای کشانەوەی یەکلایانەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە داوێتی دەبێ  پێبەندییان بێت.

ئەڵمانیا بەریتانیا و فەرەنسا دوای چوونە دەری نایاسایی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەبەرجام، وادەیان دا وێڕای دەستەبەری قازانجە ئابوورییەکانی ئێران، ئەم ڕێککەوتننە بپارێزن.ئەم وڵاتانە، سەرەڕای ڕاوەستانەکانی سەرزارەکی و سیاسی بەرامبەر کردەوەی ئەمریکا تا بە ئێستا سەرکەوتنێکیان لە کردەوەکانی وادە دراوی خۆیا دا بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتننە دەست نەخستووە.

سەرپەیڤ