ئاب 29, 2019 18:52 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی گۆتریش بۆ پەیوەست بوونی وڵاتان بە پەیمانی قەدەغەی تاقیکردنەوەی ناڤۆکی

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەواوی ئەو وڵاتانەی کە پەیمانی (CTBT) قەدەغەی تاقیکردنەوەی ناڤۆکییان واژۆو یان پەسەند نەکردووە، داوای کرد کە پەیوەندیی پێوە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی خەباتی دژی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان ڕایگەیاند: پەیمانی (CTBT) قەدەغەی تاقیکردنەوەی ناڤۆکی لە بەر ئەوە گرینگە کە بە ڕادەیەکی زیاتر قوربانی نەکرانی خەڵک بە ھۆی چەکی ناڤۆکییەوە دەستبەر دەکات و لە بەرەوپێش بردنی چەک کردنی کەرەستەی ناڤۆکیش پێویستە.

ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە میراتی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان کاولیی زیاتر نەبێت، ھیچی تر نییە، وتیشی: ئەو دەوڵەتانەی کە ئەم پەیمانەیان واژۆ نەکردووە، با واژۆی بکەن و لە پەرلەمانەکانیاندا پەسەندی بکەن، بە تایبەت ئەو دەوڵەتانەی کە پەسەند کردنەکەیان بۆ بە ئەرکمەند کردنی ئەم پەیمانە پێویستە.

٢٩ی ئوت، ڕۆژی جیھانیی خەباتی دژی تاقیکاریی ناڤۆکی و ساڵگەڕی داخرانی شوێنی تاقیکاریی ناڤۆکی لە سمیپالتینسک   (Semipalatinsk) ی کازاخستان لە ساڵی ١٩٩١ دایە کە زیاتر لە ٤٥٠ تاقیکاریی تیادا ئەنجام دراو ھێشتاش ئاسەوارەکانی دوای دەیان ساڵ ھەستی پێ دەکرێت.

١٨٣ دەوڵەت پەیمانی (CTBT) قەدەغەی تاقیکردنەوەی ناڤۆکییان واژۆ کردووەو ١٦٤ دەوڵەت لە پەرلەمانەکانیشیاندا تێپەڕیان کردووە.

ئەمریکا ھێشتا پەیمانی (CTBT) قەدەغەی تاقیکردنەوەی ناڤۆکیی پەسەند نەکردووە.

سەرپەیڤ