ئه‌یلوول 06, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • ڕووسیا، کوژرانی سەربازانی خۆی لە سووریا ڕەت کردەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، هەواڵە بڵاوکراوەکان لەمەڕ کوژرانی سێ سەربازی ئەو وڵاتە لە سوریای ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵ وڕاپۆرانەی لەمەڕ کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی دوو کەس لە هێزە ڕووسیەکان لە پارێزگای ئیدلەبی سوریا بڵاوکردەوە، درۆیەو لەو ناوچەیە هیچ کام لە هێزەکانی ڕووسیا جێگیر نەبوون.

پێشتر چەند میدیا بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ئیدیعایان کردبوو، سێ کەس لە هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەئەنجامی هەوڵە ترۆریستییەکان کوژران وچەند کەسێکیش بریندار بوون.

لەو هەواڵانەدا گوترابوو کە هەشت ترۆریست لە نزیک هێزە ڕووسیەکان، توانیویانە مینێک بتەقێننەوە.

ئیدلەب دواپارێزگای ژێرکۆنترۆڵی ترۆریستان لە سوریایە، کە باشوری ئەو پارێزگایە لەڕۆژانی ڕابردوو شایەتی تێکهەڵچوونی قورس ببوو.

ڕووسیا بەرلەوە پێی داگرت ،  لەحاند پەلاماری ترۆریستان و چەکداران لەباشوری ئیدلەب لەسوریا، بێ دەنگ و کەمتەرخەم نابێ.

سەرپەیڤ