ئه‌یلوول 06, 2019 16:21 Asia/Tehran
  • ترامپ ڕوو لە مەکرۆن، گەمارۆکانی سەر ئێران،کەم ڤەناکرێن

سەرۆک کۆماری ئەژمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە فەڕەنسییەکەی پێی داگرت: هەڵگیرانی گەمارۆکان لەسەر ئێران لە بەرنامەی کاری کۆشکی سپیدا نییە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هەواڵیی نیوز یەکی ئەمریکا، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە کە لەم دواییەدا تیشکی زۆری خستووەتەسەر پرسی ئێران و ڕێککەوتنی ئەتۆمی، جەختی کردووە کە بایکۆت وئابلۆقەی سەپێندراو بەسەر ئێران هەڵناپەسێرێ.

"جۆ دیەر" یاریدەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژنامەوانیش لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: ترامپ ومەکرۆن بەتەلەیفون پێکەوە ڕاوێژیان کردو لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا ڕێککەوتن لەسەر لەبەین برانی هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران و ئازادکرانی گەمییەوانی لە کەنداوی فارسدا.

دیەر وتی: ترامپ بە مەکرۆنی وتووە کە لە سەردەمی ئێستادا بایکۆتەکانی سەر ئێران کەم ناکا.

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە دانوستانەکانی لەگەڵ "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سەرانی گرووپی حەوت لە "بیاریتز"ی فەڕانسە، گەڵاڵەیەکی خستەڕوو لەژێرناوی "کەمکردنی ئاستی کێشەو ناکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریکا".

مەکرۆن لەو گەڵاڵەدا بە وەڕێخستنی هێڵێکی ئیعتباریی ١٥ملیارد دۆلاریی بۆ هەناردەی نەوتی ئێران، باسی ئەنجامگرتنی وتووێژ لەپێناو ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر هەوڵی هەنگاو بەهەنگاوی بۆ کەمکردنەوەی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەرچەشنە دانوستانێکی بەستۆتەوە بە هەڵوەشانی ئابلۆقەکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ