ئه‌یلوول 11, 2019 17:06 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن پۆست: دەسکەوتی جان بۆلتۆن، تەنیا بشێوی و ئاڵۆزیی وپاشاگەردانی بوو

رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە سەروتارەکەیدا نووسی: "جان بۆلتۆن" راوێژکاری لەکارکشاوەی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی هیچ دەسکەوتێکی گرینگی جگە لە پاشاگەردانی نەبوو.

رۆژنامەی ئەمریکیی"واشنگتۆن پۆست" لە سەروتاری رۆژی چوارشەممەی خۆیدا، وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی دەبوو زووتر لەسەر دەسەڵات لابردرابا، بشێوی و تەگەرەنانەوە لە کردەوەی، بە میراتی بەجێماوی جان بۆلتۆن ناوبرد.

واشنگتۆن پۆست لە شیکردنەوەی ئەو ڕووداوە نووسی کە لەسەر دەسەڵات لابرانی جان بۆلتۆن، کردەیەکی مەنتقی بوو .

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە پاشان ئاماژەی کردە هەڵوێستی شەڕخوازانەی بۆلتۆن و نووسی کە ناوبراو لایەنگری کردەی سەربازی دژ بەدوژمنان و خەنیمانی ئەمریکاو نەیاری دانوستان لەگەڵ کۆریای باکور و ئێران بوو.

واشنگتۆن پۆست لە درێژەی وتارەکەیدا، سەبارەت بە لابرانی بۆلتۆن لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بێتوو سەرۆکی ئەمریکا بیەوێ چوارەمین کەس بۆ ئەو پۆستە بدۆزێتەوە دەبێ ئەو کەسە خاوەن هەڵوێستێکی زۆر کارامەتر ونەرمتر لە بۆلتۆن بێ.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە پەیامێکی توئیتەریدا ڕایگەیاند کە بۆلتۆنی دەرکردووەو وتی کە ئیدی لە کۆشکی سپی پێویستی بەناوبراو نییە.

سەرپەیڤ