ئه‌یلوول 12, 2019 08:53 Asia/Tehran
  • گۆتریش : گەڵاڵەی ناتانیاھۆ بۆ کەرتی ڕۆژئاوا پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی پێنج شەممە بەڵێنە ھەڵبژاردنیەکەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیی لە بارەی لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی بە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی پێنج شەممە بەڵێنە ھەڵبژاردنیەکەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیی لە بارەی لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی وەک پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لێک دایەوە.

ناوبراو وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەڵێنە ھەڵبژادرنییەکەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە مەڕ لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە، وتیشی: دیارە ئاوا ھەنگاوێک ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر پەرە پێ دەدات.

بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەگەر بێتوو لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتوودا سەرکەوێت، ڕژێمەکەی ھەوڵی ئەوە دەدات ھەتا بەشگەلێک لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بلکێنێ بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتیشی: گەڵاڵەیەکی تۆکمەوتەواو لە بارەی دروستکردنی ھێندێک شارۆچکە لە ناوچەی «دۆڵی ئەردەن» دەداتە پەرلەمانی داھاتووی ئیسرائیل. ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ئەو بەڵێنە ھەڵبژاردنییەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونییان ئیدانە کردووە.