ئه‌یلوول 14, 2019 15:07 Asia/Tehran
  • زۆرتری ئەمریکاییەکان نەیاری هەڵبژێردرانیی دووبارەی ترەمپن

ڕاپرسینێکی تازە لە ئەمریکا نیشانی داوە ،کەلە سەدا ٦٠ ی ئەمریکاییەکان سەرۆک کۆماری ئێستایان بە شیاوی هەڵبژێردرانی بۆ جاری دووهەم نازانن.

ڕاپرسینی هاوبەسی کەنالی دەنگ وباسی "سی ئین ئین"  کە رۆژی چوارشەممە بلاوبووە باس لەوە دەکات لەهەر دە ئەمریکایی لانیکەم شەش کەسیان"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئێستا بە شیاو نازانن بۆ هەڵبژێردرانیی دووبارەی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.

خۆشەویستی ترەمپ، لە ڕاپرسینی ئەمدواییەی لە سەدا ٣٩ بووە و لە سەدا ٥٥ یش نەیاری بوون. لە ڕاپرسینی مانگی ئاگۆستی ڕابردووی ٢٠١٩ ڕادەی خۆشەویستی ترەمپ لە سەدا40 و لە سەدا یش 54نەیاری بوون. بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسینی ئەمدواییە،لە سەدا  45ئەوکەسانەی وا پرسیاریان لێکراوە لەم راپرسینە گوتوویانەترەمپ بووەتە هۆی شپرزەتربوونی بارودۆخی ئەمریکا.

ئەم ڕاپرسینە لە پێنجەم تا نۆهەمی سێپتەمبەر و لە هەزارو ٦٣٩ شارومەندی ئەمریکایی، پرسیار کراوە.ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسینە،کاتیک بڵاو دەبێتەوە کە ترەمپ لە چاو بەربژارەکانی دیمۆکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٢ لە ڕاپرسینەکان دا بارودۆخێکی باشی نییە.

سەرپەیڤ