ئه‌یلوول 14, 2019 15:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بەرامبەر بە دەست پێ بوونی شەپۆلی چوڵانەوەی پەناخوازان لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند: دەست پێ بوونی شەپۆلی چوڵانەوەی پەناخوازان لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا جێگای نیگەرانییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، «ھایکۆماس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی ھەینی جەختی کرد: یەکێتیی ئەورووپا پشک و بەڵێنەکانی خۆی لەمەڕ ڕێککەوتننامەی میوانداری کردنی ئەم یەکێتییەو تورکیا لە پەناخوازان جێبەجێ دەکات و یەکێتیی ئەورووپا وای دادەنێت کە ئانکاراش خەریکی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیەتی.

لەم دواییەش دا ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە بیانووی دانەمەزرانی ناوچەی ئارام لە سووریا بە پێی دڵخوازی خۆی ھەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر هاریکاری نەکرێت بۆ بنیادنانی ناوچەی ئارام، دەرگاکانی وڵاتەکەی بەڕوی پەنابەراندا دەکاتەوە، تا بگەنە ئەوروپا.

ناوبراو  ڕۆژی هەینی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز،ڕایگەیاند: هاریکاریەکانی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئاوارەکانی سوریا بە کاوخۆو کەمە، تا ئێستاش ئانکارا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ ئەو بابەتە خەرج کردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشی کردووە کە، لەنێو ئەو ملیۆنان ئاوارە سورییەی کە لە ساڵی ٢٠١١وە لە شەڕی نێو وڵاتەکەیان هەڵهاتوون، نزیکەی سێ و نیو ملیۆن کەسیان لە تورکیا نیشتەجێن کە ئەوەش زیاترە لە مەزەندەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان.

جێگای ئاماژەیە ،یەکێتیی ئەورووپاو تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی ھەوڵی سەختگرانەتر دژی قاچاخچییەکانی مرۆڤ و ڕاگرتنی ڕەوتی کۆچی نایاسایی لە ڕێگای دەریای ئێژە ڕێککەوتن.

یەکێتیی ئەورووپا ئەرکمەند بووە بەوەی کە شەش ملیارد یۆرۆ  کە دەکاتە نزیکەی شەش ملیاردو ٦٠٠ ملوێن دۆلار بۆ یارمەتی دانی تورکیا بە مەبەستی ڕاگەییشتن بەو ملوێنان پەناخوازەی کە لەو وڵاتەدا خڕ بوونەوە، ڕەچاو بکات. کەچی بە پێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا تەنیا دوو ملیاردو ٤٥٠ ملوێن دۆلار ھەتا ژوئەنی ٢٠١٩ لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەم بابەتە تەرخان دراوە.

سەرپەیڤ