ئه‌یلوول 17, 2019 18:26 Asia/Tehran
  • کۆشکی کرێملین ئیدیعای هاوبەشیی ئێران لە هێرش بۆسەر

وتەبێژی کۆشکی کرێملین بڕێک ئیدیعا لەبارەی دەستتێدابوونی ئێران لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆڕاگریی یەمەن بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سەعودی ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "ئینتەرفەکس"؛ "دیمیتری پێسکۆف" رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی ئەوەی کە کێ هێرشی کردۆتە سەر پاڵاوتگەو کێڵگەی نەوتیی بەشگەی ئارامکۆی عەرەبستان، وتی: کرێملین هیچ زانیارییەکی لەدەستدانییە کە یارمەتیدەر بێ بۆ گەیشتنە ئەنجام لەمەڕ ئاشکراکرانی ئەنجامدەری هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سەعودیا.

وتەبێژی کۆشکی کرێملین هەروەها بەڕەت کردنەوەی هەرچەشنە دەستتێدابوونێکی ئێران لەو هێرشەدا، وتی: جارێ نێوەندگیریی مۆسکۆ لەنێوان ریاز و تاران، لەئارادا نییە.

سوپای یەمەن سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بە دە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تەیارکراو ، دوو پاڵاوتگەی نەوتیی "بقیق" و "خریس"ی بەشگەی ئارامکۆی عەرەبستانی پێکا کە بەهۆیەوە، ڕەوتی بەرهەم هێنان و هەناردەکرانی نەوتی سەعودیا ، بەرەوڕووی کێشە بۆوە.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای تۆمەت پاڵدانی بێ سەنەدو بەڵگە لەتاران لەرەوتی هەڵمەتی یەمەنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، ئیدیعای کرد، هیچ سەندو بەڵگەیەک لەو بارەوە کە ئەو هێرشە لەلایەن یەمەنەوە ئەنجامی گرتبێ، لەدەستدا نییە.

ئەوە لەبارودۆخێکدایە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەدەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتی ئەو هەڵمەتەیان گرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ