ئه‌یلوول 20, 2019 09:51 Asia/Tehran
  • ڕووسیا و چین بڕیارنامەی دژەسووریی ئەڵمان، کوەیت و بەلژیکیان ڤیتۆ کرد

ڕووسیا و چین ڕۆژی پێنجشەممە بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەڵمان، کوەیت و بەلژیکیان لە ئەنجومەنی ئاسایش کە خوازیاری داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستی و چەکدارەکان لە پارێزگای ئیدلیبی سووریا بوون، ڤیتۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەڵمان، کوەیت و بەلژیک خوازیاری ڕاگیردرانی شەڕی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە پارێزگای ئیدلیب بوو.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریا دێتە ئەژمار.

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەوڵەکانی سوپای سووریا بۆ ڕزگار کردنی ئیدلیب لە ژێر چنگی  تیرۆریستان، بەرەی ڕۆژاوایی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بە هەرا و هوریا نانەوە هەوڵ دەدات ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕاگرێ.

پارێزگای ئیدلیب بە پێی ڕێککەوتنی نێوان سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە کۆبوونەوەی ئاستانەی چوارەم"، ناسراو بە ڕێککەوتنی "ناوچەکانی کەم کێشە" لە ڕیزی ئەو ناوچانەیە کە ئاگربڕ دەیگرێتەوە؛ بەڵام ئۆپەراسیۆنی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان بەرەی نوسرە ناگرێتەوە.