ئه‌یلوول 20, 2019 13:20 Asia/Tehran
  • زۆر بوونی هەژماری کوژراوانی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە زابولی ئەفغانستان

ژماری کوژراوانی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە ویلایەتی زابولی ئەفغانستان گەیشتە ٢٠ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس؛ "عەتا جان حەق" سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی زابول لە باشووری ئەفغانستان ڕایگەیاند ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم بینای نووسینگەی هەواڵگریی ئەفغانستان لە شاری قەلاتی ناوەندی زابول تەقیەوە کە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە ٩٠ کەسیش بریندار بوون.

ژمارێکی زۆر ژن و منداڵ لە نیو کوژراو و برینداراندا دەبیندرێ.

پێشتر ژێدەرە ئەفغانەکان ژماری کوژراوانیان بە سێ کەس و بریندارانیان بە ٤٠ کەس ڕاگەیاندبوو.

گرووپی تالیبان بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.