ئه‌یلوول 20, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • تەقە و دەسڕێژ لە نزیک کۆشکی سپی

میدیاکانی ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، ژمارەیەک کەس برینداربوون دوای ئەوەی تەقە کراوە لە شەقامەکانی واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و تەقەکە زۆر دوور نەبووە لە کۆشکی سپیەوە.

 

 

که‌ناڵی فۆکس نیوز له‌سه‌ر زاری پۆلیسی ئه‌مریکاوه‌ بڵاویکردەوە،  لە شەقامێکی واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا روداوێکی تەقەکردن رویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

کەناڵی دەبلیو جەی ئێڵ ئی سەر بە سی ئێن ئێن وێنەیەکی لە تویتەر بڵاوکردۆتەوە تیایدا ئوتومبێلەکانی فریاکەوتن بریندارەکان دەگوازنەوە و ئاماژەشی بەوەدا پۆلیس وەڵامی ڕووداوەکە دەداتەوە لەسەر شەقامی 14 و ڕێگای کۆڵۆمبیا کە 3 کیلۆمەتر لە کۆشکی سپیەوە دوورە.