ئه‌یلوول 21, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بە ملوێن کەسیی لەسەرتاسەری جیهان لەپێناو دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گۆڕانکاریی کەش وهەوا

بەملوێنان کەس لە سەرتاسەری جیهان بەئامانجی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گۆڕانکاریی کەش وهەواو گەرمبوونی زەوی لەمیانەی گەورەترین بزاڤی ناڕەزایەتیی دا دەستیان دایە خۆپێشاندان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، قوتابیان و خوێندکاران لە زیاتر لە دوو هەزار شار لە ١٥٠ وڵاتی جیهان، رۆژی هەینی پۆلەکانی خوێندنیان جێهێشت و بە هەڵگرتنی پارچەنووسراوە خوازیاری گۆڕانی سیاسەتی حکومەتەکان سەبارەت بە پاراستنی ژینگەو ئەولەویەت دان بە قەیرانی ئاووهەوایی بوون.

ناڕازییان لە مێلبۆرنەوە هەتا نایروبی و لە لەندەنەوە هەتا دێهلی نوێ داوایان لە ڕێبەرانی جیهان کرد پێش ئەوەی درەنگ ببێ، بۆ ڕاگەیشتنی خێرا بە دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕێگاچارە بدۆزنەوە.

بەشداران لە ڕێپێوانی دوێنێدا هەوڵیان دا هەتا حکومەتەکان ناچار بکەن هەنگاوی خێرا بنێن بۆ ڕاگەیشتن بە گۆڕانی کەش وهەوایی و لە بەرلین ژمارێک لە خۆپێشاندەران بەشێوەی سەمبولیک خۆیان لەدار هەڵواسی و لە لەندەنیش خۆپێشاندەران وناڕازییان کڵاوێکیان لەسەرکرد کە لەشێوازی زەوی سازکرابوو بە سیما وڕواڵەتێکی پەرۆش و دڵگران.

"جرێمی کوربین" ڕێبەری پارتی کرێکاری بەریتانیا کە لەو خۆپێشاندانانەدا بەشدارببوو، لە لێدوانێکدا بەتوندی ڕەخنەی گرت لە چووندەری ئەمریکا لە پەیمانی کەش وهەوایی پاریس.

گۆڕانکاریی کەش وهەوایی یەک لەگرینگترین دڵگرانییەکانی ئێستای جیهانە، بەڵام "دۆناڵ دترامپ" سەرۆکی ئەمریکا بە کشاندنەوەی ئەو وڵاتە لە پەیمانی ئاووهەوایی پاریس بەکردەوە سەلماندی کە هیچ بڕوایەکی نییە بە بەرەوڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان.