ئه‌یلوول 23, 2019 21:33 Asia/Tehran
  • سەفەری ڕۆحانی بۆ نیۆیۆرک؛چاوەڕوانییەکان لە حەفتا وچوارەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نیۆیۆرک لەمەڕ بەشداری لە حەفتا وچوارەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێکراوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم سەفەرە دا جگە لە ووتاردان لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان،لەگەڵ ژمارێک لە سەرانی وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەی گشتی و بلیمەتانی سیاسی دیدار و وتووێژ دەکات.

سەفەری ڕۆحانی بۆ نیۆیۆرک لە سەرەتاوە بەهۆی کێشەکان کە ئەمریکا هەوڵی ئەدا لە ڕێ ئەم سەفەرە دابەدی بێنێت وەکوو بابەتێکی پڕ هەراوهوریای لێهات،تا بە جێگایەک کە تەنانەت بژاردەی هەڵوەشێندرانی ئەم سەفەرە لەلایەن ئێرانیش هاتە ئاراوە.بەڵام ئێستا کە سەفەرەکە ئەنجام دراوە؛ چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆگەی گشتی جێگەی تایبەتی هەیە.

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی دووشەممە پێش ڕۆیشتن بۆ نیۆیۆرک لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران و لەکۆری هەوڵنێران دا گوتی: ئەمڕۆ لە مەسەلەی کەمبوونیی ئەرکەکانی ئێران لەبەرجام، زۆرینەی وڵاتانی جیهان،ئەمریکا مەحکووم دەکەن و تەنانەت بایخێکیان نەداوەبە داوای ڤاشنگتۆن بۆ هێنانە ئارای پرسەکە لە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکیدا.

ڕۆحانی بایکۆتە زاڵمانەکان دژی گەلی ئێرانی بە نیشانەی داماوی ئەمریکاییەکان زانی و بەڕاشکاوی گوتی: گەلی ئێران بەرامبەر بایکۆتەکان و دوژمنان بە دەستەڵاتەوە ڕاوەستاوە.سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی تاوانپاڵدانەکانی ئەمریکا دژی ئێران لە بواری پەلامار بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی ئارامکۆیش گوتی: ئەمریکا گەرەکیەتی ناوچەکە بەتەواوەتی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی و هەموو نەوتی ناوچەیڕرۆژهەڵاتی عەرەبستانی لە دەست دابێت.

ڕۆحانی هەروەها هاوکات لەگەڵ ئاماژەدان بە گەڵاڵەی ئاشتی هۆرمۆزکە بڕیارە لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا لێکیبداتەوە گوتی: ئەم گەڵاڵەیە بە خەڵکی جیهان ڕادەگەێنێت کە ئێران بەدوای ئاشتییەکی درێژماوەیە لە ناوچەکە دا.ڕۆحانی بەجەختکردنەوە لەسەر ئەمەی ئێران بە گەڵاڵەی ئاشتی هۆرمۆز بە دوای هاوکاری گشتی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارسە گوتیشی: ئەمریکاییەکان لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لەناوچە دان بەڵام هیچکات نەیانتوانیوە لە ناوچەکە دا ئاسایشت دامەزرێنن هەربۆیە دەبێ گرفتەکانی ناوچە لەلایەن وڵاتانی هەرئەم ناوچەیە چارەسەربکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی  کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەشێوەی بەبڕشتانە گەرەکیەتی هاوکات لەگەڵ لێکدانەوەی هەڵوێستە ڕوونەکانی ئێران سەبارەت بە بابەتگەلێکی وەک ترۆریسمی ئابووری،پاوانخوازییەکانی ئەمریکا کە بووەتە هۆی لاوازی ڕۆڵی کۆگەی گشتی وەکوو یەکێ لە سەرەکیترین هێماکانی چەندلایانە خوازی و هەروەها مەسەلەی ئاشتی و ئاسایشتی جیهانی قسەبکات.

 

سەرپەیڤ