ئه‌یلوول 25, 2019 19:13 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: وڵامیی  ئێران بە وتووێژەکان هاوکات لەگەڵ بایکۆت،

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەمەی کە من بە نوێنەرایەتی لە گەل و وڵاتەکەم، ڕادەگەینم کە وڵامی ئێمە بە وتووێژەکان هاوکات لەگەڵ بایکۆت ،نا یە، جەختیکرد، ئەگەر وڵامیی ئەرێ تان دەوێت هەر بەوچەشنە کە ڕێبەری مەزنی شۆرش ڕایانگەیاندووە، تەنیا ڕێگا بۆ وتووێژ،گەڕانەوە بۆ ئەرکەکانە.


"حەسەن ڕۆحانی" ئێوارەێ ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە هەفتا وچوارەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان گوتی: لە سەرەتا من بە باشی دەزانم،هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕاپەڕینی ئازادیخوازانەی حسەین بێن عەلی(ع)، دروود بنێرم بۆ هەموو حەقخۆازان کە بە تاقەت هێنانی هەموو دژوارییەکان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان خەبات دەکەن وهەروەها بۆ ڕووحی پاکی هەموو شەهیدانی مەزڵوومی بۆمبارانەکان و کردەوە ترۆریستییەکان لە یەمەن،سوریا، فەلەستین،ئەفغانستان، عێراق و وڵاتانی دیکەی جیهان دروود بنێرم.

ڕۆحانی بە باسکردنی ئەمەی  ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئاگری شەڕ، خوێنڕشتن، دەستدرێژکاری،داگیرکاری، سەرەڕۆیەکانی مەزهەبی و ئەتنیکی   و دەمارگرژی دەسووتێت و گەورەترین قووربانی وەها بارودۆخێک گەلی مەزلوومی فەلەستینە،گوتیشی: هەڵاواردن، داگیرکردنی زەوینەکان، شارۆچکە چێکردنەکان و کوشتار هەروا بەردەوامە. گەڵاڵەکانی داسەپێندراوی ئەمریکیی و زایۆنیستی وەک سەودای سەدە،دیاریکرانی بەیتۆلمۆقەدەس وەکوو پێتەختی رژیمی زایۆنیستی و پەیوەسکرانی بەرزاییەکانی جۆڵان بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بە ڕاستی مەحکووم بە تێکشکانە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران گوتیشی: ستراتژیای دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام،نەک تەنیا پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ـە،بەڵکوو دەستدرێژی بۆ سەر دەستەڵاتداریەتی و سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری هەموو وڵاتانی جیهانە.ڕۆحانی گوتی: سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ، ئێران تایەک ساڵ هەروا سەبارەت بە جێبەجێبوونەوەی هەموو ئەرکە بەرجامییەکانی ئەمەگداربووە و ئێمە بۆ ڕێزگرتن لە بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشت، دەرفەتمان دا بە ئەورووپا تا بە گوێرەی یانزە ئەرکی خۆی بۆ قەرەبووی کشانەوەی ئەمریکا هەنگاو هەڵبگرێت بەڵام بەداخەوە تەنیا قسەگەلێکی جوانمان بیست و شایەتی کردەوەیەکی کاریگەر نەبووین.

ڕۆحانی بە باسکردنی ئەمەی کە ئێمە ئامادەین لە پێناو ئاشتی لەهەموو توانایی نیشتمانی و ئیعتباری ناوچەیی و دەستەڵاتی نێو دەوڵەتی خۆمان کەڵک وەربگرین ، بەڕاشکاوی گوتی: ڕێگا چارەی ئاشتی لە جەزیرەتۆلعەرەب،ئاسایشت لەکەنداوی فارس و پاوەجێی لە رۆژهەڵاتی ناڤین  دەبێ لە ناوەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا بدۆزینەوە و نەک لە دەرەوە.مەسەلەکانی ناوچەکە ، گەورەتر و گرنگترن لەمەی ئەمریکا پێبکرێت چارە سەریان کات.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەدرێژەی ووتاردانەکەی لە دانیشتنی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان گوتی: بە گوێرەی بەرپرسایەتی مێژوویی وڵاتەکەم لەمەڕ پاراستنی ئاسایشت، ئاشتی ، پاوەجێی و پێشکەوتن لە ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز،هەموو ئەو وڵاتانەی کە گۆڕانکارییەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز کارتێکەری هەیە لە سەر ئەوان دا بۆ "هاوپەیمانی هیوا" HOPE یانی"دەستپێشخەری ئاشتی هۆرمۆز" ( Hormoz Peace Endeavor ( بانگێشتن دەکەم.

 

 

سەرپەیڤ