ئه‌یلوول 25, 2019 20:08 Asia/Tehran
  • بەیان نامەی کۆتایی کۆڤەبوونی وەزیرانی چوارکۆویەک: بەرجام بمینێتەوە

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی واژۆکەری بەرجام لە بەیان نامەی کۆتایی کۆبوونەوەی خۆیان دا لە سەر پێویستی جێبەجێکرانی تۆکمەو تەواو وکارێگەری، ڕێککەوتنی بەرجام پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە دەقی ئەم بەیان نامەیەدا کە " فدریکا مۆگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ئەمڕٶ چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە نیویورک خویندیەوە ، هاتووە: بەرجام هەروا بەشی سەرەکی داڕشتی جیهانی قەدەغەی پەرەدان ودەستکەوتی گرینگ لە دیپلۆماسی نێودەوڵەتیە/. وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی واژۆکەری بەرجام لەم بەیان نامەیەدا لەسەر ورەی خۆیان بۆ درێژەی هەوڵ وتەقالا بە مەبەستی پاڕاستنی بەرجام پیداگریان کرد وئەوەیان بە قازانجی هەمووان زانی. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێران وچوار کۆیەک ، کەلە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویورک بەڕێوە چوو، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ووڵاتانی چوارکۆیەک داگری چین ، فەرانسە، ئاڵمانیا ، ڕووسیا وبەریتانیا هاوڕێ فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا دوایین دۆخی جێبەجێ کرانی بەرجام وگوڕانکاریەکانیان لێکدایەوە. محەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، ئەم کۆبوونەوەیەی بەباش لێکدایەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران یەک ساڵ دوایی چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام وناکارامەییی وادە وبەڵینی ئوروپیەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی بایکۆتەکانی دژە بەرجامی ، ڕووی هێناوەتە کەم کردنەوەی هەنگاو بەهەنگاوی وادەو بەڵێنەکانی خۆی لەم ڕێککەوتنە دا. ئێران هەتا ئێستاکە سێ هەنگاوی لەم بوارە هەڵگرتووە ووێڕای وشداری دان لەمەڕ هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەم ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئوروپیەکان هەنگاوی کارێگەر بۆ جێبەجێ کرانی وادە وبەڵێنەکانی خۆیان لە بەرجام هەڵگرن ، ئێرانیش هەنگاوەکانی خۆی کەم دەکاتەوە ووادەو بەڵێنەکانی بەجێ دێنێت. 

سەرپەیڤ