وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق چاویان بەیەک کەوت
ئهیلوول 28, 2019 07:47 Asia/Tehran
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەراوێزی جڤینی رێکخراوی نەتەوەکان دیدار و وتووێژیان کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنی محەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیۆیۆرک لە بارەی پرسە دوقۆڵی و ناوچەییەکان و نەهێشتنی تیرۆریسم بیروڕایان گۆڕیەوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها رۆژی هەینی لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی کوێت و سوریا دیدار و لە بارەی قەیرانی سوریا و یەمەن وتوێژی کرد .
زەریف هەروەها لە دانیشتنی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری ( ئێکۆ) ئامادە بوو .
وەزریری دەرەوەی ئێران بڕیارە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی هولەند و ئەرمەنستانیش وتووێژ بکات .
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە رۆژی هەینی رابردووەوە بۆ ئامادەبوون لە 74 مین جڤینی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرکە .