ئه‌یلوول 28, 2019 07:48 Asia/Tehran
  • عێراقچی : بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئێکۆ لە باری هاوکاتبوون لە گەڵ هەنگاوە نایاساییەکانی ئەمریکا گرنگە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاری ئابووریی ( ئێکۆ) ی لە باری هاوکات بوون لە گەڵ تاوسەندنی هەنگاوە نایاسایی و یەک لایەنە و زاڵیەتی خوازانەی ئەمریکا بە گرنگ زانی .

سەید عەباس عێراقچی رۆژی هەینی لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێکۆ کە هاوکات لە گەڵ جڤینی ساڵانەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوەچوو ، وتیشی : هەنگاوە ناشەرعیەکانی ئەمریکا نەک هەر داهاتووی مەترسیدار و پێشبینی نەکراوی بۆ وڵاتانی لە حاڵی گەشە نەخشاندووە ، بەڵکوو رەوشی ئێستا و داسەپاندنی ویست و ئیرادەی دەسەڵاتێکی بەسەر گەلانی جیهان ، ئاسوودەیی و گەشەی نەوەکانی داهاتووش دەخاتە ژێر کارتێکەری .

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە شەرمەزار کردنی شێوازی تێکدەرانە و یەکلایەنەخوازانەی ئەمریکا و هەوڵدان بۆ گۆڕینی یاسا و رێسا قەبوڵکراوە نێودەوڵەتیەکان ،  جەختی کردەوە : لە بارو دۆخێکی ئاوا هەستیاردا کە هێرش دەکرێتەسەر بنەماکانی چەند لایەنە خوازی ، رێکخراوی ئێکۆ وەک نمونەیەکی شاز لە چەند لاینەخوازیی سەرکەوتوانە ، بە ئارمانج و بایەخە بەرزەکانی ، کەشێکی دەگمەنی بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری وجێبەجێ کرانی پرۆژە و گەڵاڵە گرنگەکان لە ناوچەکەدا رەخساندووە .

 

سەرپەیڤ