ئه‌یلوول 28, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • گیان لەدەستدانی چل و پێنج کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە هیندستان

بەهۆی بارینی بەخوڕ و هەستانی لافاو لە دوو ئەیالەتی هیندستان، چل و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

رۆژنامەی "تایمز ئۆ ئیندیا" ڕۆژی شەممە بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی هیندستانی نووسی: ئەو چل و پێنج کەسە بەهۆی هەستانی لافاو لە دوو ئەیالەتی "ئۆتار پرادش" و "تلانگانا" لەباکور و باشوری ئەو وڵاتە کوژران.

بەسەرنجدان بە درێژەی بارینە قورسەکان، قوتابخانەو زانکۆکان لە "ئوتار پرادش"یش داخرا.

ڕێکخراوی هەواناسیی هیند وشداری داوە ، بارینی بەخوڕ لەدوو رۆژی داهاتوودا لە ئەیالەتی "تلانگانا" درێژەی دەبێ.

رۆژی پێنج شەممەش لەبەر بارینی بەخوڕ و لافاو لە ئەیالەتی "مەهاراشترا" حەڤدە کەس گیانیان لەدەست دا.

بارانە وەرزییەکانی مانسۆن کە لە ژۆئەنەوە هەتا سیپتەمبەر بەشێوەی ڕێکوپێک لەهیند درێژەی هەیە، هەموو ساڵێک خەسار و زیانی گیانی و دراڤی زۆری لەو ناوچەدا لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ