ئه‌یلوول 30, 2019 18:45 Asia/Tehran
  • دواهەواڵی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان

لێکدانەوە بەراییەکان واپێشان ئەدا کە تەنیا بیست لەسەتی مەرجدەرانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان بەشدار بوون کە ئەو ڕێژەیە لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٤، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەرییەکان، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان شەممەی ڕابردوو لەکاتێکدا بەڕێوە چوو کە بەپێی ڕاپۆرەکان لەبەر هەڕەشەو گوڕەشە ئاسایشییەکان ڕێژەی هاوبەشیی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان لەئاستێکی نزمدابووەو تەنیا نزیک بە دوو ملوێن و ٢٠٠ هەزار کەس بەشداری دەنگدان بوون کە ئەوە بەمانای هاوبەشیی نزیک بە بیست لەسەتی مەرجدەرانی ناوتۆمارکردنە.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە لەساڵی٢٠١٤، ئاستی هاوبەشیی خەڵکی ئەفغانستان حەوت ملوێن کەس بوو.

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنیی سەرۆک کۆماریی ١٩ی ئۆکتۆبر و ئەنجامە یەکجارییەکەشی حەوتی نۆڤمبەر ڕادەگەیێندرێ.

سەرپەیڤ