تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی پێ و شوێن گرتنی دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی

یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەک دا پرسی پێ و شوێن گرتنی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگرو نەیاری ڕژێمی سەعودیی بە پێویست و گرینگ نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر،«مایا کۆتسیانچیچ» وتەبێژی نووسینگەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی ساڵگەڕی کوژرانی جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی ڕایگەیاند: پرسیاری زۆر ھەن لە بارەی کوژرانی جەمال خاشقچییەوە کە ھێشتا وەڵام نەدراونەتەوە.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەورووپادا ھاتووە: یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری لێکۆڵینەوەی زۆڵاڵە لە بارەی کوژرانی جەمال خاشقچییەوە.

«ئاگنێس کالامارد» ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئێعدامەکانی بەدەر لە چوارچێوەی دادەڤانیش وتوویەتی: موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری سەعودی دانی بە تێوەگلانی بە کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی دا ناوە.

ڕاپۆرتدەرەکەی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئێعدامەکانی بەدەر لە چوارچێوەی دادەڤانی وتووشیەتی: لێکۆڵینەوە سەربەخۆکان دەربڕی ئەوەن کە ھێندێک بەڵگەی جێی بڕوا لە بارەی پەیوەندیی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری سەعودی لەگەڵ کوشتنی خاشقچی لە ئاردایە.

«جەماڵ خاشقچی» دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

مێدیاکان چەن ڕۆژ دواتر ڕاپۆرتیان دا کە خاشقچی لە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستاندا کوژراوەو ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەییش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی کوژرانی خاشقچی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کوژرانی جەمال خاشقچی بەم واتایەیە کە ڕەخنەگران تەنانەت لە دەرەوەی عەرەبستانیش لە ئەماندا نین.

ناوی «جەماڵ خاشقچی» ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و ھەر لە بەر ئەمەش لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستاندا دەژیا.

سەرپەیڤ