تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 19:30 Asia/Tehran
  • وشداری دانی فەرەنسا: ئەمریکا بایکۆتی بەرامبەر دەکرێت

دەوڵەتی فەرەنسا وشداری دا: پاریس لە کاردانەوە بە بایکۆتەکانیی ڤاشنگتۆن،بێ گومان بەهەماهەنگی یەکێتی ئەورووپا ڕێو شوێنی سزادەرانە دەگرێتە بەر.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا،"ئەگنیس واندرموول" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رۆژی چوار شەممە لە پەیامیکی وشداری دەرانە بە ئەمریکا ڕایگەیاندووە:هەر چەشنە هەوڵی ڤاشنگتۆن بۆ دانانی تەعرەفە لە سەر هاوردەکانی یەکێتی ئەورووپا بەرەو ڕووی کردەوەی سزادەرانە بە تەییدی ڕێکخراوەی بازەرگانی جیهانی دەبێتەوە.

ئەم کاربەدەستەی دەوڵەتی فەرەنسا کێشەی بازەرگانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی، ناخۆش وەسف کرد و جەختیکردەوە: ئەوروپا ڕێگا چارەی دۆستانەی پێ باشترە لەم شەڕو کێشەیە. واندێرموول هەر لەم حاڵەدا ڕایگەیاند: یەکێتی ئەورووپا لەماوەی مانگەکانی داهاتوو لە پێوەندی لەگەڵ یارانەی پێنج ملیار دۆڵاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەشگەی بوئینگی ئەم وڵاتە سەرەڕای حوکمی ڕێکخراوەی بازەرگانی جیهانی بۆ ڕاگرتنی ئەم یارانەیانە،بایکۆتگەلێک دژی ڤاشنگتۆن بەڕێوە دەبات. ئالۆزی بازەرگانی لە نێوان ئەمریکا و وڵاتە ئەورووپییەکان لە سەر بانگەشەکانی دوو لایەن لەبارەی یارمەتی دەولەتی دژی بازەرگانی بە دوو کۆمپانیان گەورەی فرۆکە وانی بوئینگی ئەمریکا و ئێرباسی فەرەنسا،تووندتر بۆتەوە.

سەرپەیڤ