تشرینی یه‌که‌م 05, 2019 16:27 Asia/Tehran
  • هەوڵی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی  کەندوکۆسپ نانەوەی ئەمریکا لەدەرکردنی ڤیزا بۆ دیپلوماتەکان

بە دوای خۆبواردنی ئەمریکا لە دەرکردنی ڤیزا بۆ دیپلۆماتێکی روسیا بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی رێکخراوی نتەوەکان ، ئەم دامەزراوەیە باسی پرس و راوێژ لە گەڵ واشنگتۆن دەکات بۆ یەک لاکردنەوەی ئەم پرسە .

بەپێی راپۆرتی هەوڵدەریی تاس ، ستیفان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی ، روسیا پرسی دەرنەکرانی  ڤیزا بۆ دیپلۆماتی خۆی بە ئاگاداریی رێکخراوی نەتەوەکان گەیاند و ئەم رێکخراوەیە بە شێوەیەکی کارا خەریکی کار  لە گەڵ  نوێنەرانی  روسیا و ئەمریکایە بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە .

حکومەتی ئەمریکا خۆی بواردووە لە دەرکردنی ڤیزا بۆ دیپلۆماتێکی روسیا بۆ ئامادەبوون لە کۆبونەوەی لیژنەی یەکەمی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی بابەتی چەکداماڵین .

 حکومەتی ئەمریکا لەم دواییانەشدا خۆی بواردبوو لە دەرکردنی ڤیزا بۆ یەک لەسەر سێی ئەندامانی شاندنی ئێرانی بەشدار لە 74 مین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان .

سەرپەیڤ