تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 14:27 Asia/Tehran
  • هەڵپەسێردرانی کۆبوونەوەی لێژنەی شەشەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی لێژنەی ئێرانی

پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی کارناسانە و ورد و درووستی دیپلۆماتی مافناسی نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، کۆبوونەوەی لێژنەی شەشەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵپەسێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە نیۆیۆرکەوە؛ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە  لێژنەی شەشەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان "عەلی نەسیم فەر" نوێنەری کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو باروودۆخەی لە لایەن دەوڵەتی میواندارەوە بۆ ئەندامانی ئێرانی پێش هاتووە و خوازیاری چارەسەر کرانی خێرای ئەم مەسەلەیە بوو.

بە پێی قسەکانی نوێنەری ئێران، هەڵس و کەوتی ئەمریکا لەمەڕ دەرنەکردنی ڤیزە بۆ شاندی ئێرانی و هەروەها دانانی بەرتەسکی بۆ هاتووچۆی دیپلۆماتەکانی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بنەماڵەکانیان پێویستی بە ناوبژیوانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەیە.

نەسیم فەر بە ئاماژە بەوەی کە کردەوەکانی ئەمریکا لەگەڵ ڕێککەوتننامەی بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و هەروەها کۆنڤانسیۆنەکانی هاوپێوەند نایەتەوە، وتی؛  کردەوە زاڵمانەکانی ئەمریکا ، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەکان نەتوانن بە ڕێک و پێکی لە کۆبوونەوەکانیان بەشدار بن و چالاکییەکی دڵخوازی خۆیان هەبێ.

دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی دیپلۆماتی ئێرانی لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا،  کۆبوونەوەی لێژنەی شەشەمی ئەم ڕێکخراوەیە هەڵپەسێردرا.

لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا ئەمریکا تەگەرەیەکی زۆری ناوەتەوە سەر ڕێگای ڤیزە دەرکردن بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی و وەزیری دەرەوە  و تەنانەت ڤیزەی نەدا بۆ شاندی هاوڕێیان.

سەرپەیڤ